کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چه‌ند چالاكی مه‌ده‌نی و مافی ژنان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چه‌ند چالاكی مه‌ده‌نی و مافی ژنان

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “مه‌هوه‌ش سه‌یدالی” ناسراو به‌ سایه‌ و پێنج تۆمه‌تباری ئاگرگرتنی زیندانی ئێڤین به‌ ناوه‌كانی لوقمان ئه‌مین پور، مه‌یسه‌م دێهبانزاده‌، مه‌جید ڕه‌وشه‌ن نژاد و ڕه‌زا سه‌لمانزاده‌ هه‌روه‌ها، حه‌میدڕه‌زا ده‌ستوانه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ زیندان مه‌حكووم كراون.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، “مه‌هوه‌ش سه‌یدالی”، چالاكی مافی ژنان، به‌ندكراو له‌ زیندانی ئێڤین له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا به‌ دوو ساڵ زیندان و ٥٦٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ چوار تۆمه‌تباری په‌روه‌نده‌ی ئاگرگرتنی زیندانی ئێڤین به‌ ناوه‌كانی “مه‌یسه‌م دێهبانزاده‌”، “مه‌جید ڕه‌وشه‌ن نژاد”، “ڕه‌زا سه‌لمانزاده‌” و “لوقمان ئه‌مین پور” له‌لایه‌ن ده‌زگای سه‌ركوتگه‌ری قه‌زایی ڕژیم سه‌رجه‌م به‌ ٣٣ ساڵ زیندان و ٥١٨ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكووم كراون. له‌ شاری دێهده‌شت، چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌ ناوی “حه‌میدڕه‌زا ده‌ستوانه‌” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی پارێزگای گۆهگیلوویه‌ و بۆیه‌رئه‌حمه‌د به‌ تۆمه‌تی چالاكی ته‌بلیغی دژ به‌ نیزام به‌ ده‌ مانگ زیندان سزا دراوه‌.