له ڕۆژانی ڕابردوودا، “سارا مۆته‌قی” شاعیر و چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی پارێزگای گیلان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی و هه‌شت مانگ قه‌ده‌غه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لقی ١١ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای گیلان حوكمی سه‌پێندراوی چالاكی مه‌ده‌نی “سارا مۆته‌قی” پشتڕاست كردووه و پۆلیسی ئه‌منیه‌ت و ئیتلاعاتی سپای گیلان ڕاسته‌وخۆ په‌روه‌نده‌یان بۆ ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه ساز كردووه. ناوبراو له ماڵپه‌ڕی شه‌خسی خۆی دا ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌و ژنانه‌ی له ته‌مه‌نی ١٨ ساڵی دا چه‌ند منداڵیان بووه و چه‌وساوه‌ی كولتووری پیاوسالارین، سه‌رمه‌شقی من نین. پاش دانانی ئه‌و په‌یامه ئیتلاعاتی سپای پاسداران و پۆلیسی ئه‌منیه‌ت “سارا”یان به تۆمه‌تی “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام” ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌روه‌نده‌یان بۆ ساز كرد.