“ئەحمەدڕەزا حائێری”، چالاكی سیاسی خهڵكی ئیلام کە ئێستا لە بەندیخانەی ئێڤین دایە، لە دۆسیەیەکی نوێدا كه لهلایهن ڕێکخراوی زیندانهكانی تاران لە دژی کراوەتەوە، سزای سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکردنی دیکەی بەسەردا سەپاوە.
ڕۆژی چوارشەممە، ٣١ی جۆزەدان، “ئەحمەدڕەزا حائێری”، بە تۆمەتی “تهبلیغ و بڵاوکردنەوەی درۆ دژی نیزام” لە دادگای تاوانەکانی تاران بەبێ ئامادەبوونی خۆی، سزای سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکردنی دیکەی بەسەردا سەپاوە. ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی گوڵانی ئهمساڵ دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕكردنی سزای ٣ ساڵ و ٨ مانگ زیندان، ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤین کرابوو. ئەو چالاکە سیاسییە ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠١ لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و لە مانگی گەلاوێژدا بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
