له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “عه‌لی ڕه‌زایی” ئه‌ندازیاری ئای تی”، ڕاهێنه‌ری “یووگا” و موعه‌لیمی زمانی توركی ئیستانبوولی خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌ڵه‌واتی به شه‌ش ساڵ زیندانی مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌لی ڕه‌زایی” ٧ مانگ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی” به پێنج ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.