“سارا موته‌قی” شاعیر و كارنسای زانیاری سیاسی خه‌ڵكی ڕه‌شت كه كۆتاییه‌كانی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له دادگای گشتی ڕژیم دا به زیندان و سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، جه‌له‌سه‌ی به‌دواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌ی “سارا موته‌قی” له ڕۆژی ٣ی جۆزه‌ردان و له لقی ١٠٨ی دادگای گشتی ڕه‌شت به‌ڕێوه چوو. ناوبراو به تۆمه‌تی “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كان” به شه‌ش مانگ زیندان، ٨ مانگ دووركه‌وتنه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراوه.