“هوونگ ژووكین” ڕۆژنامه‌وان و چالاكی ناسراوی بزووتنه‌وه‌ی “می توو” له چین، به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ ڕووخاندنی ده‌وڵه‌ت” له‌لایه‌ن دادگای گوانگ ژوو به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكێكی كرێكاریش به ناوی “وانگ جیان بینگ” هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژووكین به هه‌مان توومه‌ت به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه. ئه‌و دوو چالاكه سیاسییه پاش به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی گوانگ دوونگ كه بۆ گه‌نجانی چینی ڕێكخرابوو و تێدا له‌سه‌ر بابه‌تی سیاسی قسه و باس ده‌كرا، ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و وڵاته هه‌ر دووكیانی به “هاندانی خه‌ڵك بۆ ڕووخاندنی كۆماری كۆمۆنیستی چین” تۆمه‌تبار كرد.