به‌پی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تاران سزای زیندانی چالاكێكی مافی ژنانی به ناوی “مه‌هوه‌ش سه‌یدال” په‌سه‌ند كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌هوه‌ش سه‌یدال” له چالاكانی بواری مافی ژنان و كڵاپ هاوس بووه كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌روه‌نده‌سازی بۆ كراوه. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، په‌رداختی جه‌زای ماڵی، پێنج ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات، پێنج ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و زه‌وتكردنی مۆبایل و له‌پتۆپ مه‌حكووم كراوه.