“ئه‌حمه‌د عه‌لیزاده” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی شاری ئابدانان له پارێزگای ئیلام، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به سێ ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.
“ئه‌حمه‌د عه‌لیزاده” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیلام به تۆمه‌تی “پێكهینانی گرووپی نایاسایی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی گشتی” به شه‌ش ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كرابوو كه ئه‌و حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ سێ ساڵ و یه‌ك ڕۆژ كه‌م كرایه‌وه. ناوبراو پێشتریش له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ناچار به خانه‌نشنینی زۆره‌ملێ كرابوو، ساڵی ڕابردووش ناوبراو به دوو ساڵ دووركه‌وتنه‌وه بۆ ئوستانی سیستان و به‌لووچستان سزا درابوو.
