کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر پێنج چالاكی سیاسی

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر پێنج چالاكی سیاسی 1

حوكمی زیندانی پێنج چالاكی به‌ ناوه‌كانی “زه‌هرا سه‌فایی”، “محه‌ممه‌د مه‌سعوود موعینی”، “كامران ڕه‌زایی فه‌ڕ”، “په‌ره‌ستوو موعینی” و تیه‌موور ڕه‌زاییان” له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ پشڕاست كرایه‌وه‌.

به‌پێی حوكمی دادگا، زه‌هرا سه‌فایی و كامران ڕه‌زایی فه‌ڕ هه‌ر یه‌كه‌و به‌ پێنج ساڵ و محه‌ممه‌د مه‌سعوود موعینی به‌ دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون. په‌ره‌ستوو موعینی و ته‌یموور ڕه‌زاییانیش هه‌ر یه‌كه‌و به‌ ٥٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی سزا دراون.