کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر پارێزه‌رێكی دادگوسته‌ری له‌ تاران

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر پارێزه‌رێكی دادگوسته‌ری له‌ تاران

محه‌ممه‌دڕه‌زا فه‌قیهی، پارێزه‌ری دادگوسته‌ری خه‌ڵكی تاران،له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌‌ به‌ پێنج ساڵ زیندان و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌‌فه‌ركردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌حكووم كراوه‌.

محه‌ممه‌دڕه‌زا فه‌قیهی له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانه‌ه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی وڵات” به‌ پێنج ساڵ زیندان و به‌ تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی وڵات” به‌ دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ركردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دوو ساڵ دووكه‌وتنه‌وه‌ له‌ پیشه‌ی پارێزه‌ری، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ی به‌شداری له‌ هه‌ر جۆره‌ گرووپ و ڕێكخراوه‌ی سیاسی مه‌حكووم كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ محه‌ممه‌د ڕه‌زا فه‌قیهی به‌ بیانووی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری له‌ ٢٠ ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠١، به‌ زیندان و سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كراوه‌.