به‌پێی حوكمی لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئه‌هواز، ٨ چالاكی مه‌ده‌نی عه‌ره‌بی خووزستانی به نیو سه‌ده زیندان سه‌زا دراون.
ناسنامه‌ی ئه‌و ٨ به‌ندكراوه بریتیه له: “حسێن فه‌ره‌جۆڵڵا چه‌غه‌ب” خه‌ڵكی شووشته‌ر، “ناسر شایع مه‌زره‌عه”، “ته‌وفێق فه‌لاحیه”، “فایه‌ز زه‌هروونی”، “حسێن ئێستعداد” و “هادی جه‌لالی” خه‌ڵكی سووسه‌نگرد، “سه‌عید فاخرنه‌سه‌ب” موعلیمی خانه‌نشینكراوی خه‌ڵكی ئه‌هواز و “مووسا خالدی” موعلیمی خه‌ڵكی ڕامشیر. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم هه‌ر یه‌ك له‌و ٨ كه‌سه‌ی به تۆمه‌تی “تیكدانی ئاسایشی وڵات” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری و پێنج ساڵ زیندانی ته‌علیقی و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له ئێران مه‌حكووم كردووه. به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ئه‌و ٨ هاووڵاتیه عه‌ره‌به هاوڕێ له‌گه‌ڵ ده‌یان كه‌سی دیكه له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی شارۆمه‌ندانی خووزستان له ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
