کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری بۆكان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری بۆكان 1

هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان به‌ ناوی “ڕه‌شید ڕه‌حیمی” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.

ڕه‌شید ڕه‌حیمی له‌ ڕێكه‌وتی ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌ به‌ دانانی وه‌سیقه له‌ زیندان ئازاد كرابوو. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌و شارومه‌نده‌ له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای گشتی و ئینقلابی بۆكان به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.