“له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به ناوی “میلاد فازڵپور” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كرا.
“میلاد فازڵپور” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “مه‌لقه‌ره‌نی” سه‌ر به شاری سه‌قز، ڕۆژی ٥ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند ڕۆژ بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری سنه گوازرایه‌وه. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سه‌قزه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.