له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری مهاباد به ناوی “هێمن ئه‌حمه‌دزاده” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ورمێ به ١٨ ساڵ زیندان مه‌حكووم و بۆ زیندانی مهاباد ڕاگوێزرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “هێمن ئه‌حمه‌د زاده” به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. ناوبراو ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراوه و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ورمێ به ١٨ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.
