له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “حوسێن ڕەحمانی” هاووڵاتیی خەڵکی سەلاسی باوەجانی و دانیشتووی شاری جوانڕۆ، لەلایەن دادگای نەغەدەوه سزای ٣ مانگ زیندانی ته‌عزیری و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌علیقی بەسەردا سەپاوە.
به پێی زاینارییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتیییه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به سه‌رجه‌م ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ته‌علیقی مه‌حكووم كراوه. ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٣ی مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ لە کاتێکدا دەیویست بە مەبەستی بینینی هاوڕێیەکی سەردانی پیرانشار بکات، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی نەغەدە دەستبەسەر و ڕۆژی هەینی ٥ی سەرماوەز بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.