به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “نه‌فیسا سه‌عاده‌تیار” شارومه‌ندی به‌هایی خه‌ڵكی گورگان، له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كراوه.
“نه‌فیسا سه‌عاده‌تیار” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان و چوار ساڵ بێبه‌ش بوون له مافه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراوه. ناوبراو هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی به ناوی “پوویا ئه‌مری” سه‌ره‌تای مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرابوون.