به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم “نازیلا مه‌عرووفیان” ڕۆژنامه‌وان و خوێندكاری خه‌ڵكی سه‌قزی به زیندان و جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم “نازیلا مه‌عرووفیان”ی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕۆپاگه‌ندا به مه‌به‌ستی تێكدانی بیر و ڕای گشتی” به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ١٥ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵی و پێنج ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌حكووم كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو ماوه‌ی ٧٠ ڕۆژ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به‌ند كرابوو.