به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای ١٣ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر “مه‌عسوومه یاوه‌ری” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی گۆلپایگان دا سه‌پاندووه، هه‌روه‌ها “عه‌باس دۆریس” له به‌ندكراوانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ كه پێشتر به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، سزای ١٤ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
“مه‌عسوومه یاوه‌ری” ڕۆژی ١٣س خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیر و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانی دا گیرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هانه‌وه به تۆمه‌تی “ڕووخاندنی ئه‌مواڵی گشتی”، “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ١٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه كه حه‌وت ساڵی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت. شایانی باسه كه “مه‌عسوومه یاوه‌ری” پێشتر و له ساڵی ٨٨ی هه‌تاویش به ٧ ساڵ زیندان مه‌حكووم و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی جه‌سته‌یی بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “عه‌باس دۆریس” له به‌ندكراوانی بزووتنه‌وه‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، كه پێشتر به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره، به ١٤ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا كه ١٠ ساڵی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.