“مه‌ریه‌م ئه‌كبه‌ری مونفه‌رد” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی سمنان، پاش ١٥ ساڵ به‌ندكران، له په‌روه‌نده‌یێكی تازه‌دا به سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.
“مه‌ریه‌م ئه‌كبه‌ری مونفه‌رد” له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ڕابردوو، به “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات”، “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا”، “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” و “هاندانی خه‌ڵك بۆ تێكدانی ئاسایشی گشتی” تۆمه‌تبار كرا. بیانووی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، نامه‌ی دادخوازانه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه سه‌باره‌ت به ئێعدامه‌كانی ده‌هه‌ی شه‌ست و بیاننامه‌كانی له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له ساڵی ڕابردوو بوو. ناوبراو ڕۆژی ٩ی به‌فرانباری ١٣٨٨، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران، به تۆمه‌تی موحاره‌به به ١٥ ساڵ زیندام مه‌حكووم كرا. مه‌ریه‌م له ماوه‌ی ١٥ ساڵ به‌ندكرانیدا ته‌نانه‌ت یه‌ك ڕۆژ نه‌هاتۆته مه‌ره‌خه‌سی و ئه‌مجاره‌ش له په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا سێ ساڵی زیندانی دیكه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.