له ڕۆژانی ڕابرددووا، مامۆستا “ئیبراهیم سەلیمی”، ئیمامی مزگەوتی “چوار یار نەبی” لە پیرانشار، لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییه‌تی ورمێ، بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مامۆستا “ئیبراهیم سه‌لیمی” له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینادا پشتیوانی له خه‌ڵكی ناڕازی ده‌ربڕیبوو و به‌یاننامه‌ی مامۆستایانی ئایینی كوردستانی دژبه سه‌پاندنی سزای ئێعدام و زیندان به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی واژۆ و له ئاست كوشتنی ناڕازیان به توندی ڕه‌خنه‌ی له ده‌وڵه‌ت گرتبوو. دادگای ڕۆحانییه‌تی ورمێ ئه‌و مامۆستای به تۆمه‌تی “تێكدانی بیروڕای گشتی”، “هه‌وڵ بۆ تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” و “پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” به سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كردووه.
