کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر فه‌رامه‌رز سێده‌هی له‌ ماهه‌شه‌هر

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر فه‌رامه‌رز سێده‌هی له‌ ماهه‌شه‌هر

فه‌رامه‌رز سێده‌هی شاعیر و ئه‌ندامی كانوونی نووسه‌رانی ئێران، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ماهشه‌هر به‌ زیاتر له‌ ٢٢ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.

ڕۆژی ٢٠ی به‌فرانباری ١٤٠٣، فه‌رامه‌زر سێده‌هی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌ستیان به‌ سه‌ر مۆبایل و كتێبه‌كانی دا گرت. ڕۆژی ٢٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ حه‌وت مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان و به‌ تۆمه‌تی “بێڕێزی به‌ خامنه‌یی” به‌ ١٥ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.