له ڕۆژانی ڕابڕدوودا، فه‌رید بادیده‌ست، هاووڵاتی خه‌ڵكی دیوانده‌ره له‌لایه‌ه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه به تۆمه‌تی “پڕۆپاگه‌ندا دژی نیزام” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ٢٠ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، لەئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی فەرید بادیدەست، ناوبراو بەبێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و بە توندوتیژییەوە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ئه‌و هاووڵاتیه دوای چەند مانگ به‌ندكران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازادکرا.