کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ” فه‌رشاد ده‌ستموزدی” له‌ دێهه‌ده‌شت

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر فه‌رشاد ده‌ستموزدی له‌ دێهه‌ده‌شت

“فه‌رشاد ده‌ستمۆزدی” له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری دێهده‌شت، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ سێ ساڵ و ٧ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.

“فه‌راشاد ده‌ستمۆزدی” له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای گشتی و ئینقلابی دێهده‌شت به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی تاهری به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ حه‌وت مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی و به‌ تۆمه‌تی “تێكدانی بیر و ڕای گشتی بۆ تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” به‌ سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌.