له ڕۆژانی ڕابردوو، شارۆمه‌ندێكی به‌هایی دانیشتووی ڕه‌شت به ناوی “سووسه‌ن باده‌وام”، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به چوار ساڵ و یه‌ك مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندان تعزیزی مه‌حكووم كرا.
به‌پێی بڕیاری دادگا، “سووسه‌ن باده‌وام” به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بیلیغی دژی نیزام” به ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان و به تۆمه‌تی “چالاكی په‌رورده‌یی دژبه ئیسلام” به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان و هه‌روه‌ها ده ساڵ بێبه‌ش بوون له خزمه‌تگوزراییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و هاووڵاتیه به‌هاییه ڕۆژی ٢٨ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.