کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی پیرانشار

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی پیرانشار 1

شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ ناوی ئه‌حمه‌د مه‌حموود حه‌سه‌ن، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی مهاباده‌وه‌ به‌ ٢٤ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.

ئه‌حمه‌د مه‌حموود حه‌سه‌ن، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی گوڵانی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی جۆزه‌ردانی هه‌مان ساڵ به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٤٠٠ ملیۆنی له‌ زیندان ئازاد كرا. له‌م دوایانه‌دا ئه‌و هاووڵاتیه‌ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی مهاباد به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ ٢٤ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌.