به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگه‌ری له زیندانیان سیاسی و مه‌ده‌نی، “سه‌مانه ئه‌سغه‌ری” چالاكی خوێندكاری، به یه‌ك ساڵ زیندان، “سه‌عید عه‌زیزی” شارومه‌ندی ئێرانی- سویدی به پێنج ساڵ زیندان و “شه‌هدۆخت خانجانی” شارومه‌ندی به‌هایی به ١١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.
“سه‌مانه ئه‌سغه‌ری” چالاكی خوێندكاری له زانكۆی خواڕه‌زمی و به‌رگریكاری مافی منداڵان كه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژیناش ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی سزا دراوه. هه‌وره‌ها “سه‌عید عه‌زیزی” شارومه‌ندی ئێرانی- سویدی كه له زیندانی ئێڤین دا ڕاگیراوه له‌لایه‌ن دادگای ئینتقلابی تارانه‌وه، به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “شه‌هدۆخت خانجانی” شارومه‌ندی به‌هایی خه‌ڵكی سمنان، له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “پێكهێنانی گرووپ بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” و “چالاكی ته‌بلیغی دژبه نیزام” سه‌رجه‌م به ١١ ساڵ زیندان سزا دراوه.
