له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای زیندانی به‌سه‌ر سێ چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “ئه‌سه‌دۆڵڵا فه‌خیمی” و “حوری خانپور” له شاری تاران و “سه‌جاد زار‌ع” له شاری شیراز دا سه‌پاند.
“ئه‌سه‌دۆڵڵا فه‌خیمی” و “حوری خانپور” دوو هاوژێنی چالاك له بواری مافی مرۆڤ، له‌لایه‌ن لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تاران به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “یارمه‌تیدانی به‌ندكراوانی سیاسی” و “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. به‌پێی حوكمی دادگا، “حوری خانپور” به سێ ساڵ و “ئه‌سه‌دۆڵڵا فه‌خیمی” به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “سه‌جاد زار‌ع” شارومه‌ندی خه‌ڵكی شیراز به بیانووی “بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی دایكی نه‌وید ئه‌فكاری” له‌به‌رده‌م گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شیراز، له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به ده ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه بۆ زیندانی یه‌زد مه‌حكووم كراوه. ناوبراو بۆ ماوه‌ی ٥٠ ڕۆژ له به‌ندی تاكه‌كه‌سی ئه‌شكه‌نجه درا و به شێوه‌ی ده‌ستكرد له‌سێداره درا. به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه، ئاستی بیستنی هه‌ر دوو گوێی دابه‌زێوه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه برایه‌كی سه‌جاد به‌ناوی “سه‌عید زار‌ع”، به شه‌ش مانگ زیندان و ٨٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراوه.