به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، دادگای ئینقلابی سنه سزای زیندانی به‌سه‌ر سێ چالاكی كرێكاری ئه‌و شاره به ناوه‌كانی “ئێقباڵ شه‌بانی”، “ئێقباڵ پیشكاری” و “عه‌بدۆڵڵا خه‌یرئابادی” دا سه‌پاند.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دادگای ئینقلابی ڕژیم به سه‌رۆكایه‌تی قازی “سه‌عیدی”، “ئێقباڵ شه‌بانی” چالاكی كرێكاری ئه‌و شاره و بازڕه‌سی سه‌ندیكاری خه‌بازانی سنه‌ی به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به دوو ساڵ و نیو زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كردووه. ئه‌و چالاكه كرێكاریه ڕۆژی ٣٠ی گوڵانی ئه‌مساڵ و له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ باوكی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنه “ئێقباڵ پیشكاری” چالاكی كرێكاری دانیشتووی شای سنه‌ی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به یه‌ك ساڵ زیندان و “عه‌بدۆڵڵا خه‌یرئابادی” چالاكی كرێكاری دیكه‌ی ئه‌و شاره‌ی به هه‌مان تۆمه‌ت به ٢٠ مانگ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كردووه. ئه‌و دوو چالاكه كرێكاریه شه‌وی ٢٧ی گوڵانی ئه‌مساڵ كاتێك سه‌ردانی ماڵی هه‌میشه زیندوو “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی”یان كردبوو له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
