به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه به سه‌رۆكایه‌تی قازی “سه‌عیدی” له حوكمێكی نادادپه‌روه‌رانه دا سێ چالاكی كرێكاری به ناوه‌كانی “كه‌ماڵ كه‌ریمی”، “خه‌بات مه‌حموودی” و “شادمان عه‌بدی” به “هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه”، “تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “پێكهێنانی گرووپی نایاسایی” تۆمه‌تبار كردووه.
به‌پێی حوكمی دادگای ئینقلابی سنه، “كه‌ماڵ كه‌ریمی” به ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیری، “خه‌بات مه‌حموودی” به یه‌ك ساڵ و نیو زیندانی ته‌عزیری و “شادمان عه‌بدی” به سه ساڵ زیندانی تعزیری مه‌حكووم كراون كه حوكمه‌كانیان بۆ ماوه‌ی ٢ بۆ ٢ساڵ و نیو ته‌علیق كراوه. شایانی باسه كه ئه‌و حوكمانه به بیانووی چاوپێكه‌وتنی چالاكانی كرێكاری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له ڕێكه‌وتی ٢٧ گوڵانی ئه‌مساڵ به‌سه‌ریان دا سه‌پاوه.
