کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر سێ شاره‌داری كورد له‌ توركیا

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر سێ شاره‌داری كورد له‌ توركیا 1

سێ شاره‌داری هه‌لبژێردراوی كورد له‌ شاره‌كانی دێرسیم، پولوور و جووله‌مێرگ له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی توركیاوه‌ به‌ زیندان مه‌حكووم كران.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باكووری كوردستان، دادگای باڵای دێرسیم، جه‌وده‌ت كوناك و موسته‌فا ساریگوڵ، شاره‌دارانی هاوبشی دێرسیم و پولووری به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له‌ ڕێكخراوه‌ نایاساییه‌كان”، هه‌ر یه‌كه‌و به‌ شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كردووه‌. محه‌ممه‌د سدیق ئاكیش، شاره‌داری هاوبه‌شی جووله‌مێرگ له‌لایه‌ن دادگای حه‌كاری به‌ تۆمه‌ته‌كانی “ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی و ئه‌نجامدانی تاران له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گرووپه‌ نه‌یاره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، به‌ ٩ ساڵ زیندان سزا دراوه‌.