کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر “سوعدا خەدیرزادە”

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر سۆعدا خەدیرزادە 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی خه‌رمانان،سوعدا خەدیرزادە، زیندانیی سیاسی به‌نكراو له‌ زیندانی ورمێ، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری مهاباده‌وه‌ بە ١٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یەکەمین کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە دۆسیەیسوعدا خەدیرزادە، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ئه‌مساڵ، بەشێوەی ئانلاین لە لقی ٣ی دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد، بەڕێوەچوو. تۆمەتی‌ وەپاڵدراویسوعدا خەدیرزادەبەشداری لە کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران به‌ناویموراد پیرۆتی نیاو هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاه‌ركانی ڕژیمه‌ کە ناوبراو ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردووەتەوە.