کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر سه‌لام ئازه‌ری له‌ شاری نه‌غه‌ده‌

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر سه‌لام ئازه‌ری له‌ شاری نه‌غه‌ده‌

سه‌لام ئازه‌ری شارومه‌ندی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده‌ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی مهاباده‌وه‌ به‌ ١٨ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.

سه‌لام ئازه‌ری ڕۆژی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ له‌ شوێنی كاره‌كه‌ی له‌ شاری نه‌غه‌ده‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی دوو ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌و شارومه‌نده‌ له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی مهاباده‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیمبه‌ ١٢ مانگ زیندان و به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژی نیزامبه‌ شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.