کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌ی كورد له‌ ئیستانبوول

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌ی

ئه‌یووب سوباشی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌ی كورد له‌ شاری ئیستانبوول له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی توركیاوه‌ به‌ شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.

به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی باكووری كوردستان، ئه‌یووب سوباشی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی توركیا به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپی تیرۆریستی” به‌ شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه‌، له‌ حاڵێكدا ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ توێژینه‌رێكی بواری جۆگرافی و مێژووناسێكی به‌ناوبانگه‌ و ڕێزێكی تایبه‌تی له‌ نێو خه‌ڵك دا هه‌یه‌. ناوبراو پێشتر بابه‌تی له‌سه‌ر ئیدانه‌كردنی شه‌ڕ و خواستی ئازادی عه‌بۆڵڵا ئۆجالان بڵاو كردووه‌ و له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دژ به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتنی توركیا له‌ چه‌كی كیمیایی به‌شدار بووه‌.