“زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین له‌لایه‌ن ده‌زگای گه‌نده‌ڵی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه بۆ شارستانی قه‌یدار له پارێزگای زه‌نجان مه‌حكووم كراوه.
پێشتر “زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب” له فایلێكی ده‌نگی دا هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی ١٦ به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی ئێڤینه‌وه بۆ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج بڵاو كردبوو. ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سه‌باره‌ت به‌و فایله ده‌نگییه ناوبراوی به “ته‌بلیغ دژبه نیزام” تۆمه‌تبار و سزای یه‌ك ساڵ زیندان و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه بۆ شارستانی قه‌یداری به‌سه‌ریدا سه‌پاندووه.