ماڵپه‌ڕی هێرانا ڕۆژی شه‌ممه ١١ی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: دوو ڕۆژنامه‌نووس به‌ناوه‌كانی “ئیلناز محه‌ممه‌دی” هه‌واڵنێری ڕۆژنامه‌ی “هاومیهه‌ن” و “نگین باقری” هه‌واڵنێری ڕۆژنامه‌ی “٧ی به‌یانی”، له‌لایه‌ن دادگای تارانه‌وه به سێ ساڵ زیندانی ته‌علیقی و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئیلناز محه‌ممه‌دی” خوشكی “ئیلاهه محه‌ممه‌دی”، ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌یه كه ماوه‌ی یه‌ك ساڵه به بیانووی ڕۆماڵكردنی مه‌راسمی پرسه و سه‌رخۆشی “ژینا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه زیندانی كراوه. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١٦ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠١ به‌تۆمه‌تی ڕۆماڵكردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو.