له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر “سارا سیاهپور” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی تاران و سزای ١٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر فیلمسازێك به‌ناوی “موژگان ئیلانلوو”دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سارا سیاهپور” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی تاران و ئه‌لبۆرز له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی و ته‌بلیغ دژی نیزام” به شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیری و یه‌ك ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له هه‌ر حیزب و گرووپێكی سیاسی و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌حكووم كراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه “موژگان ئیلانلوو” ماوه‌ی ٨٠ ڕۆژه كه له گرتووخانه به‌ند كراوه و ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” و “بانگه‌شه بۆ بێ حیجابی له ڕێگه‌ی فڕیدانی رووسه‌ری” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به ١٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق و ٨٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كراوه.