له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای چوار مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ر موعه‌لیمێكی خه‌ڵكی خۆمه‌ینی شار به‌ناوی “سه‌تار زارعی” و سزای ١٥ مانگ زیندانی به‌سه‌ر چالاكێكی بواری ژنان به‌ناوی “نازلی سه‌عیدی” خه‌ڵكی ته‌ورێز دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌تار زارعی” موعه‌لیمێكی دڵسۆزه كه تا ئێستا چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای زیانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، ناوبراو پێشتر بۆ ماوه‌ی ١٠ مانگ له موعه‌لیمی دوور خرابۆوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه دادگای ئینقلابی ته‌ورێز “نازلی سه‌عیدی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی میللی” به ١٥ مانگ زیندانی ته‌عزیری، ١٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای نه‌قدی و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌حكووم كردووه.