کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و دامغان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای زیندانی به‌سه‌ر “عاتفه ڕه‌نگڕیز” له‌ دامغان و “عه‌لی ته‌یمووری” له‌ كه‌ره‌ج سه‌پاندووه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، عاتفه‌ ڕنگڕیز له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا به‌ تۆمه‌تی “پێكهێنانی گرووپی تلێگرامی بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٧ ساڵ و به‌ تۆمه‌تی مانگ زیندانی ته‌عزیزی و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ نه‌خۆشی دڵی هه‌یه‌ و دادستانی له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی به‌ ناوبراو دژایه‌تی كردووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، عه‌لی ته‌یمووری، چالاكی مه‌ده‌نی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی و له‌ گیانبازانی شه‌ڕی ئێران و عێراق، له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له‌ گرووپ و دامه‌زراوه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نی مه‌حكووم كراوه‌.