له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاره‌كانی ته‌ورێز و ڕه‌شت به ناوه‌كانی “جیبره‌ئیل پاك ڕووح” و “مه‌سعوود بێده‌ریغ” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به زیندان مه‌حكووم كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “جیبره‌ئیل پاك ڕووح” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ته‌ورێز، له‌لایه‌ن لقی دوو دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، “مه‌سعوود بێده‌ریغ” وه‌رزشوانی خه‌ڵكی ڕه‌شت، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” و “تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.