له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای زیندانی به‌سه‌ر چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی بۆجنۆرد به ناوی “حسێن واحدی” و چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئیزه به ناوی “شه‌هاب نه‌زه‌ری” دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حسێن واحدی” ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی خۆراسانی شومالی، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بۆجنۆرده‌وه به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “شه‌هاب نه‌زه‌ری” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئیزه كه مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به تۆمه‌ته‌كانی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری و پیرۆزییه‌كانی ئیسلام” و “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.