له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای زیندانی به‌سه‌ر دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی سه‌قز و بۆكان به ناوه‌كانی “ئه‌یووب جه‌وانپور” و “حه‌سه‌ن مه‌ردانی”دا سه‌پاندووه.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، “ئەیووب جەوانپوور، چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی قازی “جەواد مستەفایی”، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی”، سزای یەک ساڵ زیندان و ١٥ مانگ دوورخستنەوە بۆ شاری باوی لە پارێزگای خووزستان بەسەریدا سەپاوە. هەروەها سزای ١٧ ساڵ به‌ندكرانی ئەیووب کە پێشتر و لە دۆسیەیەکی دیکەدا به تۆمه‌ته‌كانی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری و خومه‌ینی”، “هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاڵای كۆماری ئیسلامی”، “درووستكردنی گرووپ بۆ تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” بەسەریدا سەپابوو، له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ ٣ ساڵ کەم کراوەتەوە. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “حه‌سه‌ن مه‌ردانی” شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان له ڕێكه‌وتی ١٩ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.