له ڕۆژانی ڕابردوودا، “مێهدی غیاسی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و خه‌ڵكی ئیلام و “مه‌عسوومه سوله‌یمانی” وه‌رزشوانی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به زیندان و سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كران.
“مێهدی غیاسی” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له ڕێكه‌وتی ١٦ی گوڵانی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئیلام كرا. ناوبراو دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزامی” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی و ١٠٠ ملیۆن تمه‌ن جزای نه‌قدی مه‌حكووم كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “مه‌عسوومه سوله‌یمانی” پاڵه‌وانی زۆانبازی كێبه‌ڕكێیه‌كانی قه‌زاقستان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی گوڵانی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن لقی ١٠٧ی دادگای ٢ی كه‌یفه‌ری خۆڕه‌م ئاوا به تۆمه‌تی “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی” به یه‌كساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. شایانی باسه كه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه پێشتر و له ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی دا بۆ جارێكی تر ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.