ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: سزای زیندانی به‌سه‌ر چوار كه‌س له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مانگرتنی كامیۆندارانی به‌نده‌رعه‌باس دا سه‌پاندووه.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی دادگوسته‌ری هورمۆزگان، یه‌كێك له تاوانباران به تۆمه‌تی “ڕێكخستنی گرووپ و ئه‌ندامه‌تی له‌و گرووپه به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی وڵات” به ١٠ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش به پێنج ساڵ زیندان سزا دراوه. هه‌روه‌ها دوو تاوانباری دیكه به تۆمه‌ته‌كانی “تێكدانی نه‌زم و له‌ناوبردنی ئه‌مواڵی گشتی” هه‌ر یه‌كه‌و به یه‌ك ساڵ زیندان و په‌رداختی جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ناسنامه‌ی ئه‌و چوار كه‌سه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.