ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان دوو هاوژینی به‌هایی خه‌ڵكی ئیسفه‌هانی به شه‌ش ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌راره ڕۆحانی له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هانه‌وه به تۆمه‌تی “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی” به پێنج ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كردووه. هه‌روه‌ها، فه‌ڕۆخ عه‌نایه‌تی، هاوژینی شه‌راره به بیانووی بڵاوكردنی بابه‌ت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به شه‌ش مانگ زیندان سزا دراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و دووشارومه‌نده ساڵی ڕابردووش جارێك ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوون.