له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو به‌ندكراوی سه‌رده‌می شۆڕشی “ژینا” به ناوه‌كانی “مێهدی محه‌ممه‌دی فه‌رد” له نه‌وشاری مازه‌نده‌ران و “محه‌ممه‌دڕه‌زا ڕوودباریان” له شاری تاران له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به زیندان مه‌حكووم كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مێهدی محه‌ممه‌دی فه‌رد” له سه‌رده‌می شۆڕشی “ژینا” ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگاوه به “موحاره‌به” و “افساد فی الارض” تۆمه‌تبار و به دوو جار ئێعدام مه‌حكووم كرا. پاش یه‌ك ساڵ له به‌ندكرانی مێهدی، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و لاوه‌ی به شه‌ش ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “محه‌ممه‌دڕه‌زا ڕوودباریان” به‌ندكراوی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین له‌لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی “عه‌مووزاده” به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و دوو ساڵ دووركه‌وه‌تنه‌وه مه‌حكووم كراوه.
