دوو كهس له بنهماڵهی دادخوازانی سنه به ناوهكانی “عەبدولڕەحمان نەسری” و “ئارمان حەبیبی”، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی بۆکان بە تۆمەتی “تێکدانی نەزمی گشتی” بە شەش مانگ و نیو زیندان و ٤٠ زەربە شهلاق سزا دران.
“عەبدولڕهحمان نەسری” و “ئارمان حەبیبی” ئێوارەی هەینی ١٩ی خەرمانانی ئهمساڵ هاوکات لەگەڵ ژمارهیهكی دیكه لە بنەماڵەی دادخوازانی سنە، دیواندەرە و دێولان، لە کاتی گەڕانەوە لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی گیانبەختکردووەکانی شارهكانی سەقز و بۆکان، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئهو شاره ڕاگوێزران. “ئارمان حەبیبی” برای “ئارام حەبیبی” و “عەبدولڕەحمان نەسری” باوکی “مەتین نەسریی” له گیانبهختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له شاری سنهن. جێگای ئاماژهیه كه پێشتر “حەسەن ئەمینی” برای “محەممەد ئەمینی” و “هاشم ساعدی” باوکی “سارینا ساعدی” لەلایهن هەمان دادگاوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرابوو.
