له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای زیندانی به سه‌ر موعه‌لیمێكی ئازادیخوازی خه‌ڵكی سونقۆر به‌ناوی “كه‌یومه‌رس واعزی” و چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئابدانان به‌ناوی “ئایه‌ت عارفی” دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ئینقلابی سونقۆر “كه‌یومه‌رس واعزی” به تۆمه‌تی “پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تیه سه‌رانسه‌رییه‌كان” و “به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی” به شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیری سزا داوه و ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو له گرته‌ویدیۆیه‌كدا ماڵئاوایی له قوتابیه‌كانی كرد و ڕایگه‌یاند كه ڕێگه‌تان درێژه پێ بده‌ن و داوای له هاوكاره‌كانی كرد ده‌رسی ئازادیخوازی و به‌رخۆدان له قوتابیه‌كانتان وه‌ربگرن و بێده‌نگ نه‌بن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ئایه‌ت عارفی” ماف ناس و به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی تلگرامی “ئابدانان له درێژه‌ی زه‌مه‌ن دا” له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئیلامه‌وه به تۆمه‌تی “ڕێكخستنی گرووپی نایاسایی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منه‌یتی میللی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به شه‌ش ساڵ و حه‌ووت مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان سزا دراوه كه سێ ساڵی ته‌علیقیه و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌روه‌ی وڵاتیشی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.