له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی شۆڕشی ژینای به ناوی “حه‌میدڕه‌زا شێرزادی” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرد.
حه‌مید ڕه‌زا شێرزادی، خه‌ڵكی شارستانی دزپارتی سه‌ر به پارێزگای خووزستانه و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌شكه‌نجه دان ئازاد كرا. له سه‌روبه‌ندی ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژینا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای یه‌ك ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ئه‌و شارومه‌نده دا سه‌پاندووه.