به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی هه‌واڵنێری موعه‌لیم، “تاهیره نه‌قی ئیی” ده‌بیركولی ڕێكخراوی موعه‌لیمانی ئێران له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به شه‌ش مانگ زیندان و سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “تاهیره نه‌قی ئیی” له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی و په‌رداختی ١٥ ملیۆن تمه‌ن سزای ماڵی مه‌حكووم كراوه. هه‌روه‌ها ئه‌و چالاكه سنفیه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له سه‌فه‌ر كردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئه‌ندامه‌تی له هه‌ر جۆره گرووپ و حێزبێكی سیاسی مه‌نع كراوه. به‌وته‌ی پارێزه‌ی ئه‌و چالاكه سنفیه، “تاهێره” به تۆمه‌ته‌كانی “تێكدانی بیر و ڕای گشتی” و “تبلیغ دژی نیزام” سزای به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.