“خەدیجە مەهدی پوور” بەندکراوی سیاسیی پێشوو و خەڵکی شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیلامەوە سزای ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، “خەدیجە مەهدی پوور” لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای گشتی و ئینقلابی ئیلام، بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی نیزام” سزای ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە.
ئەو بەندکراوە سیاسیە، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە ماڵی مامۆی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانهوه دەستبەسەر و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواسترابوو. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠١، لە کاتی تێپەڕاندنی سزای ٢٠ مانگەی بەندکرانی پێشووتری لە زیندانی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرابوو.